خەرامان، سەرتاشینی بە هەیبەت

سەرتاشینی ناو شۆڕش نەوعێکی تر بوو، سەرتاشینی ئازادیخوازان بوو بۆ سبەینێیەکی جیاواز . وا بوو کە پێشمەرگە بەوی لەبەردەستە لە مەقەست و موس و تەداروکی دەلاکی سەری بتاشێ و بە ئەدگارێکی جوانەوە خۆی بۆ بەیانیی ئامادە بکات جا ئیتر سبەی دەچێتە نەبەردی یان جەولە یان دەچێتە زەماوەندی پێشمەرگانە لە گوند و ئاوایی ئازادکراو فەرقی نییە.

لە کوێ دەرفەت هەبێ خۆشتن و خۆسازدان و خۆقۆزکردن دەرفەتێکە هەموو جار نالوێ و ناکرێ.

لە پشووی ئێواران ، یان دەمی بەیانیان، یان لە جێی تازە ئاوەدان هەڤاڵێتی و کۆمەک لەسەر تاشین وەک کاری هەرەوەزی وەرزێرییە. لە وێنەدا شەهید سەید کەریم لە خزمەتی پێشمەرگەیەکی خۆیدا سەرتاشی دەکا و لەوێنەی تر پێشمەرگە سەری منداڵێک یان منداڵی خۆی یان منداڵی خەڵکی گوند، چاک دەکات. لەولاشەوە پێشمەرگەیەک ،کاک خالید رەزا، کۆمەکی هاوڕێی خۆی دەکات.

سەرتاشینی پێشمەرگایەتی مژدەی ئەدگاری جوانە وەک ئەم زەمانە عەیبدارە بۆ کەتن و ئەتک نییە.

ستران عەبدوڵلا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا