تاکەی (ی ن ک) باجی ھەڵەکانی پارتی دەدات!

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ھێزێکی کاریگەرە لە گۆرەپانی سیاسی ھەرێم و یٔیعتیبارێکی گەورەی یٔیقلیمیشی ھەیە، وەلێ دۆخی یٔێستایی بەتایبەت لەحکومەتدا بەجۆرێکە کە کەس حەسودی پێ نابات! راستە لە دوای کۆنگرەی چوارەمەوە یٔاھێکی بەبەردا کراوەو تا رادەیەک نوێبۆتەوەو خەریکە دەکەوێتەوە سەر سکەو شارێگەی خۆی، بەڵام ھەنوکە خاڵی لاوازی یەکێتی بەشداری ستافەکەیەتی لەم حکومەتە شکستخواردووەدا! یٔەم فاکتەش وایکردووە ھەر ھەوڵ و یٔاکتێکی ھاوسەرۆکان کە بە یٔاراستەی سودو چاکەی گشتیدابێ، لێ یٔەوان بێ یٔەرزشی دەکەن و ھەرچی ریسەکەیە دەیکەنەوە بە خوری!

 

یەکێتی لەدوای یٔەنجامدانی کۆنگرەوە پێداگری زۆری کردووە کە پەیوەندی لەگەڵ پارتی دیموکرات رێک بخاتەوەو لەسەر بنەمای شەراکەتی راستەقینە بێ وەلێ لەدوای زیاتر لە ساڵێک لە پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم، فشارەکانی تەنھا لەرووی تیۆرییەوە بووەو ھیچی نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەم ماوەیەشدا بەشداری یەکێتی لەحکومەتدا ھێندە رواڵەتی بووە نیو ھێندە حەقیقی نەبووە!

ھەنوکە ھەرێمی کوردستان لەبەردەم قەیران و یٔاڵنگاری گەورەدایەو بەشێکی زۆری سێکتەرەکانی لەلێواری روخان و لەناوچوندان، چاوگی ھەموو یٔەو فاکتانەش پارتی دیموکراتە بە پلەی باڵا!

بریاردانی سەربەخۆی یٔابوریی و فرۆشتنی نەوتی ھەرێم بە تاک لایەنانەو بەبێ گەرانەوە بۆ کۆمپانیای سۆمۆ و یٔەنجامدانی ریفراندۆم و رێک نەکەوتن و موماتەڵە لەگەڵ بەغدا، یٔەمانە بەشێکن لەو ھەڵە مێژوویی و ستراتیجیانەی کە پارتی بکەر و کارەکتەرە سەرەکیەکەیەتی و یەکێیی باجەکەی دەدا!

 

گومان لەوەدا نییە دوای کۆنگرەش یەکێیی دەرگیری کۆمەڵێک بەرپرسی بەرژەوەندخواز بۆتەوە کە ھاوسۆزن لەگەڵ پارتیداو ھیچ کات نایەنەوێ نێوان یەکێتی و پارتی بگاتە خاڵی ناکۆک و بەردەوام لەھەوڵی ھێنانەوەی یٔەرگومێنتی ناراستدان بۆ یٔیدامەدانی دۆخەکە، بەناوی دروست بوونی مەترسی لەسەر قەوارەی ھەرێم و دوو یٔیدارەیی و تێکچونی یٔاشتەوایی کۆمەلایەتی رۆژ بە رۆژ زیاتر یەکێتی بچوک دەکەنەوە!

 

خولاسە، یەکێتیی زیاتر لە دەیەیەکە باجی ھەڵەکانی پارتی دەداو بەشێکی زۆر لەو یٔاڵنگاریانەی کە دەرگیر بە ھاوڵاتیان کراونەتەوە ھیچ کات یەکێتی بەشێک نەبووە لێیان، یٔیتر کاتیەتی یەکێتی بریار بداو سنورێک بۆ یٔەو نادادییە دابنێ کە رۆژانە دەرھەق بە ھاونیشتیمانیان دەکرێ! حەقیش وایە کادیرانی یەکێتیی چیتر رێگەنەدەن ھەوڵ و شەونخونی ھاوسەرۆکان و سەرکردایەتی نوێی یەکێتی بۆ باشکردنی ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیانی بەش مەینەتی ھەرێمی کوردستان بکرێ بەقوربانی چەن بەرژەوەندخوازێک!

 

کاروان عەلی شامار

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا