پێشبینی شەپۆلی خۆڵبارین دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی كەشناسی عێراق رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی داهاتوو بارانبارین كۆتایی پێدێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و خۆڵبارین دەستپێدەكات.

عامر ئەلجابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی كەشناسی عێراق، رایگەیاند، بەهۆی كاریگەرییەكانی بارستە هەوای دەریای سوورەوە، لە رۆژانی رابردوو بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكانی عێراق بەردەوام بوو، ئەمشەو كاریگەرییەكان كۆتاییان پێدێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە سەرەتای مانگی ئایار پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و شەپۆلێكی خۆڵبارین روو زۆربەی ناوچەكانی عێراق دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا