“پیشبینی دەكرێت مانگی داهاتوو بودجە پەسەند بكرێت”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت كە پێشبینی دەكەن مانگی داهاتوو پڕۆژە یاسای بودجە پەسەندبكرێت و دەشڵێت، لە سەرەتای مانگی تەمموزیش دەست بە خەرجكردنی دەكرێت.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەكەین لە مانگی داهاتودا پڕۆژە یاسای بودجە پەسەندبكرێت و پاش ئەوەش حكومەت رێنمایی بۆ جێبەجێكردنی یاساكە دەردەكات و دەكرێت لە سەرەتای مانگی تەمموزی داهاتودا دەست بە خەرجكردنی بكرێت.

وتیشی: كە لە ماوەی دو هەفتەی داهاتودا لیژنەكەیان بەجدی كاردەكات لەسەر كەمكردنەوەی بودجە، ئەوەش بە ئامانجی كەمكردنەوەی كورتهێنان بە بڕی 25 ترلیۆن دینار لە كۆی گشتی ئەو كورتهێنانەی كە لە پڕۆژە یاساكەدا دیاریكراوەو زیاتر لە 64 ترلیۆن دینارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا