هاوڵاتییەک لەسەر داربڕین دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە قەزای دوکان هاوڵاتییەک لەسەر داربڕین دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەپێناو پاراستن و پارێزگاریکردن لە سروشتی و ژینگەی سنورەکەیان مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان بەفەرمانی بەڕێوەبەری بەش مەفرەزەیەکیان پێکهێنا و دەرچوون بۆ سنوری گوندی سارتکە لە قەزاری دوکان.

ئاماژەی بەوەکرد، لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەکە هاوڵاتییەکیان دەستگیرکرد، کە سەرقاڵی داربڕین بوو، هەستابوو بەبڕینەوەی 20 دار لەجۆری سپی دار هاوکات توانیان دەست بەسەر یەک مشاری داربڕیندا بگرن.

ڕوونیکردەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا