هەڕەشەیەكی نوێ‌ لە سوپای پاسدارانەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی سزادان لەو وڵاتانە دەكات كە بنكە و بارەگای سەربازیی ئیسرائیلیان تێدا هەیە و باس لەوەش دەكات وڵاتەكەی هیچ كاتێك گرنگی بە هەڕەشەكانی ئیسرائیل نەداوە.

ئەمیر غوڵام ئالیان، فەرماندەی سوپای پاسداران لە ناوچەی باشووری خۆرهەڵاتی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل بەهیچ شێوەیەك بوێری ئەوەی نییە بژاردەی سەربازیی لە دژی ئێران بەكاربهێنێت، چونكە زۆر بە باشی شارەزایی لە بارەی توانا سەربازییەكانی ئێران هەیە و هیچ كاتێكیش ئێران هەڕەشەكانی ئیسرائیلی بە گرنگ نەزانیووە، چونكە هەر لە بنەڕەتدا دانیان بە بوونی ئیسرائیلدا نەناوە.

فەرماندەكەی سوپای پاسداران دەشڵێت، سیاسەتی سەربازیی ئێران لە قۆناغی هێرشبردندایە نەك بەرگری، هەر وڵاتێكیش رێگە بە بوونی بنكە و بارەگای سەربازیی ئیسرائیل بدات لە وڵاتەكەی، لەلایەن ئێرانەوە سزا دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا