رێكخراوی تەندروستی جیهانی: لانی كەم 300 كەس لە سودان كوژراون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند كە لەو شەڕ و پێكدادانەی لە 15ی نیساندا لەنێوان سوپا و هێزەكانی پشتیوانی خێرا لە سوودان سەریهەڵداوە، تا ئێستا نزیكەی 300 كەس كوژراون و زیاتر لە سێ هەزار كەسیش بریندار بوون.

تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس، بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوە داوە كە دۆخی سوودان زیاتر بووەتە جێگەی نیگەرانی و رایگەیاندووە (بەهۆی پێكدادانەكانەوە) تا ئێستا نزیكەی 300 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە سێ هەزار كەسیش برینداربوون. سەركۆنەی هێرشكردنە سەر هاووڵاتییانی مەدەنی و خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان دەكەم.

تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس هەروەها باسی لەوە كردووە، هەواڵی داگیركردنی دامەزراوە تەندروستییەكانی سوودان لەلایەن هێزەكانەوە، جێگەی نیگەرانییە و رایگەیاندووە: هێرشكردنە سەر خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان و مافەكانە. پێویستە ئەمانە بوەستێنرێن.

بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، بە ئاماژەدان بە كێشەی دەستڕاگەیشتن بە كارەبا و خۆراك و ئاو و كارمەندان و كەمبوونەوەی پێداویستییە پزیشكییەكان، رایگەیاندووە كە ئەم دۆخە وا دەكات كە دامەزراوە تەندروستییەكان نەتوانن كار بكەن لە كاتێكدا هەزاران بریندار هەن كە پێویستییان بە چاودێریی تەندروستی هەیە.

بەیانی رۆژی 15_4_2023 لە خەرتومی پایتەختی سوودان و چەند ناوچەیەكی دیكەی ئەو وڵاتە، شەڕ و پێكدادان لەنێوان سوپا و هێزەكانی پشتیوانی خێرا سەریهەڵدا.

ناكۆكییەكان بەهۆی چاكسازیی سەربازیی كە داوا دەكات هێزەكانی پشتیوانی خێرا كە هێزێكی نیمچەسەربازییە بخرێتە سەر سوپای سوودان، بە جۆرێك تەشەنەیان سەند گەیشتە ئەوەی هێز بەرامبەر یەكتر بەكار بهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا