عێراق: بەهۆی نەبوونی سیولەوە مووچەی فەرمانبەران دوادەكەوێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی سیولەوە موچەی فەرمانبەران دوادەكەوێت.

لە نوسراوێكی وەزارەتی دارایی كە واژۆی عەلی عەبدول ئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی لەسەرە هاتووە، هەتا كێشەی سیولە چارەسەر نەكرێت وادەی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بە نادیاری دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، تائێستا تەمویلی وەزارەتەكان دابیننەكراوە، لەكاتی دابینكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی عێراق پارەكەی هەرێمیش دەنێردرێت.

هاوكات وەزارەتی دارایی عێراق پڕۆژەیاسایەكی تر بۆ قەرزكردنی ناوخۆی دەنێرێتە پەرلــەمان داواش دەكات بە زوترین كـات پەسەندبكرێت بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەران دابەش بكرێت.

رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند، ئامادەی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانن و ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ خەرجكردنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و خانەنشینان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا