پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رێكخراوی میزۆپۆتامیا لەبارەی تیرۆركردنی ئەندامێكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لەشاری دهۆك رایگەیاند: حسێن تورەلی لەلایەن میتی توركەوە تیرۆركراوە و داوا دەكەین دەستبەجێ بكوژەكەی لە دهۆك دەستگیربكرێت.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رێكخراوی میزۆپۆتامیا بانگەوازیان بۆ حكومەتی هەرێم كرد كە بە ئەركی خۆی هەڵسێت و تاوانبارەكان دەستگیر بكات، راشیگەیاند، بەهۆی دەستی ناوخۆییەوە لەهەرێمی كوردستان ژیانمان بەهۆی میتی توركیاوە لەمەترسیدایەو چەندینجار هێرش كراوەتە سەرمان و تیرۆركراوین، لەكاتێكدا ئێمە پەنابەرین لەباشووری كوردستان و لەدەست تیرۆر هەڵهاتووین.
رێكخراوەكە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هەولێر و دهۆك بۆ ئەوان ئارام نییەو تائێستاش ئەو تاوانبارانەی دەستیان لەتیرۆركردندا هەبووە دەستگیرنەكراون و بەئازادانە دەسوڕێنەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی سێ شەممە 18_4_2023 نوێنەرایەتی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لەبارەی تیرۆركردنی ئەندامێكیان لەلایەن میتی توركی لە دهۆك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاندبوو: هاوڕێمان حسێن تویرانی لەناو كارگەكەی خۆیدا لەلایەن میتی توركییەوە لەدهۆك تیرۆركراوە، ئەمە لەكاتێكدایە ساڵی پاریش هێرشێكی چەكداری بۆسەر هەمان كەس ئەنجامدراو برینداركرا.