پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راپۆرتی لیژنەی دارایی سەبارەت بە پرۆژەیاسای بودجەی پێگەیشت و لە دانیشتنی سبەی یەكشەممەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساكە دەكرێت.
رۆژی شەممە 15_4_2023، موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راپۆرتی لیژنەی دارایی سەبارەت بە پرۆژەیاسای بودجە بەدەستگەیشتووە و لە دانیشتنی سبەی یەكشەممەدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەكەن.
درەنگانی شەوی چوارشەممە 5_4_2023، بە ئامادەبوونی 235 پەرلەمانتار پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025 كرد.
قەبارەی بودجەكە بە گشتی زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە، لەو بڕەش پشكی هەرێمی كوردستان 12,67% ە.