پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ساڵیادی ئەنفال دەكەنە دەستپێك بۆ نوێكردنەوەی پەیمانی كاركردن و بونیادنان.
سودانی لە پەیامێكدا بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفالەوە ئاماژەی بەوەكرد، لەم ڕۆژانەدا بەبێ دەنگی و ڕێزگرتن و غەمگینیەوە، یادی پرۆسەكانی ئەنفال لەدژی گەلی كوردی خۆشەویست دەكەینەوە، كەرژێمی دیكتاتۆری بەعسی ئەنجامی دا، كەدڕندەترین ستەمكاری و دوژمنكاری تۆماركرد، هیچ ڕژێمێك تاوانی بەم شێوە لە رق وكینە و رەگەزپەستی دژی هاووڵاتیانی خۆی ئەنجامی نەداوە.
وتیشی: گەل ئەمڕۆ لەرەوشێكی بەهێزدایە وبەڕیزێكی تۆكمە و توانا و هاوبەندیەكی پتەوتر لەنێوان پێكهاتە جۆراجۆرەكانیەوە لەسەر پێی خۆی راوەستاوە.
باسی لەوەشكردووە، ئەمڕۆ ئەم یادە بەئازارە دەكەینە دەستپێك بۆ نوێكردنەوەی پەیمانی كاركردن و بیناكردن و بەخشین، لەپێناو عێراقێك كە تاوانەكانی كۆمەڵكوژی و گۆڕی بەكۆمەڵ تێیدا دووبارە نەبنەوە.