چوار سەرۆكایەتییەكە: بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێكان رەتدەكەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

دوای بڕیاری داخستنی باڵوێزی ئەمریكا هەر چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆبونەوەو رایانگەیاند، ڕفاندن و تیرۆركردنی هاوڵاتیان و هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەكان زیان بەناوبانگی نێودەوڵەتی عێراق دەگەیەنێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسیەكان و كاریگەرییە خراپە كەڵەكەبوەكانی بارودۆخی ئێستا كراوە، جەخت لەوەشكراوەتەوە، بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێكان رەتدەكەنەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، موحەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، فائق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و لە كۆشكی سەلام لە بەغدا كۆبوونەتەوەو رایانگەیاندووە، عێراق تەنها لەگەڵ تیرۆر لە جەنگدایەو مافی هیچ لایەنێك نییە حاڵەتی جەنگ رابگەیەنێت.

جەختیانكردەوەتەوە لەوەش، ئەو كارانە واتای بەئامانجگرتنی عێراق و سەروەریەكەیی و پرۆژە نیشمانییەكەیەتی دێت.

ئەو كۆبونەوەیەش دوای ئەوە دێت شەوی 27ی ئەم مانگە ئەمریكا بڕیاری داخستنی باڵوێزی وڵاتەكەی لە عێراقدا، پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا بە سەرۆك كۆماری عێراقی وتووە ئەگەر هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق بەردەوامبێت ئەوا ئەمریكا ناچارە باڵیۆزخانەكەی دابخات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا