پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی تایبەتی لە كچێك كردبوو .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی كچێك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كوڕێكەوە هەڕەشەی لێدەكرێت ، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانی دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .
ئەوەشهاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبار ( ر،ك،س لەدایكبووی 1998 ) بەناسنامە كورد ، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .