فڕۆکەخانەی سلێمانی زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی گژوگیای نەدوراوەی فڕۆکەخانە ئەنجام دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، گژوگیای نەدوراوەی ناو فڕۆکەخانە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشێت.

بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا کە واژۆی هەندرێن هیوا محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەسەرە ڕایگەیاند، لیژنەی فرۆشتنی فرۆکەخانەی سلێمانی، جوتیاران و ئاژەڵداران ئاگاداردەکاتەوە لە فرۆشتنی گژوگیای نەدوراوەی ناو فڕۆکەخانە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا.

ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە لەماوەی دوو هەفتەدا لەدوای زیادکردنەکە، ئەو ڕووبەرەی دیاریکراوە سەرجەم گژوگیاکەی بدورێتەوە.

ڕوونیکردەوە، زیادکردنەکە لە 18ی مانگی نیسانی 2023 لە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی بەڕێوەدەچێت، هەر کەسێک دەیەوێت بەشداری بکات پێویستە سەردانی بەشی گەنجینەکانی فڕۆکەخانە بکات و بڕی 20%ی پارەی داواکراو وەک بارمتە دابنێت، ئەگەر لەماوەی دوو هەفتدا سەرجەم گژوگیاکان نەدورێتەوە، ئەوا دەست بەسەر پارەکەیدا دەگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا