ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی سێ تەوەر کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکەوتی 12ـی نیسانی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و چەند تەوەرێک دەخاتەڕوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە بڕگەی یەکەمدا بابەتی پاراستنی هاووڵاتییان و دامودەزگا خزمەتگوزارییە حکومییەکان لەڕێگەی بەدوورگرتنی هەرێمی کوردستان لە ڕاکێشانی کێشە ناوچەیی و دەرەکییەکان بۆ ناو هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.

هاوکات، بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی بابەتی دابینکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان، بە مەبەستی دیاریکردنی کێشە و چارەسەرەکان.

لە ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەش هاتووە، بابەتی سیاسەتی پاراستنی منداڵان لە هەرێمی کوردستان، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتە ڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا