وتەبێژی هەسەدە: ئامانجی هەسەدە و دژەتیرۆر پاراستنی گەلی كوردە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند: ئامانج لەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی دژەتیرۆر دەكرێن شاردنەوەی راستییەكانە و چەند ساڵێكە لەگەڵ دژەتیرۆر و ئەمریكا شەری دژ بە داعش دەكەین.

فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، پێویستە گەلی كورد دۆست و دوژمنی خۆی لەیەك جیا بكاتەوە و ئامانجی هەسەدە و دژەتیرۆر پاراستنی گەلی كوردە نەك بەرژەوەندی حزبی.

هاوكات وتەبێژی هەسەدە ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە كە ئاڕاستەی دژەتیرۆر دەكرێن و وتی: هەماهەنگی نێوان هەسەدە و دژەتیرۆر بۆ پاراستنی باشوور و رۆژئاوای كوردستانە.

تەئكیدیشیكردەوە لەوەی ئامانج لەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی دژەتیرۆر دەكرێن شاردنەوەی راستییەكانە و چەند ساڵێكە لەگەڵ دژەتیرۆر و ئەمریكا شەری دژ بە داعش دەكەین.

سەبارەت بە هەڵوێستی لایەنە سیاسییەكان لەبارەی هێرشەكەی سەر فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، وتەبێژی هەسەدە رایگەیاند: پێویستە لایەنە سیاسییەكان و حكومەتی هەرێم راستییەكان ببینن و هەندێك كەس و لایەن كە بەرژەوەندی میللەتیان ناوێت زانیاری نهێنی دزە پێدەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا