میسی و سوارێز لە دووری یەك بردیانەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی ئەمڕۆ یەك شەممەی لالیگا گەرم و پڕ ئەنجامی شیاو بە خولەكە بوون هەر لە بردنەوەكەی لیڤەنتی بۆ بردنەوە نیو دەرزەنییەكەی ئەتڵەتیكۆ بۆ بردنەوەی سڤیلیا دڵشكاوەكەی سوپەری ئەوروپا بۆ بردنەوە گەورە و ناوازە بە ئەنجام و بە یاری بەرشەلۆنە بەرامبەر بە ژێر ئاوگەڕە زەردەكەی ڤیاڕیاڵ هەموو ئەوانە پێناسی ڕۆژێكی پڕ گۆڵ و ئەنجامی لالیگایان كرد.

لویزیتۆ لە دووری بەرشەلۆنە و میسی هاوڕێی بەشداری 20 خولەكی یارییەكەی ئەتڵەتیكۆ و گرانادای كرد توانی ئەسیستێك بدات و دواتریش خۆی دوو گۆڵ تۆمار بكات شەویش میسی لە دووری ئەو ڕێبەرایەتی هاوڕێكانی كرد بۆ بردنەوەیەكی گەورە و لە دڵەوە پێشكەشی ئەوی كرد.

ئەنجامی یارییەكانی یەك شەممە
ئۆساسۆنا 1 X لیڤانتی 3
ئەیبار 1 X بلباو 2
ئەتڵەتیكۆ 6 X گرانادا 1
بەلەد وەلید 1 X سێڵتا ڤیگۆ 1
قادیش 1 X سڤیلیا 3
بەرشەلۆنە 4 X ڤیاڕیاڵ 0

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا