سەرۆك كۆمار و سەرۆكی هەرێم: عێراق مافی گرتنەبەری هەموو رێكارێكی هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەغدا كۆبوونەوە، لەبارەی هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی سلێمانییش ئاماژەیان بەوەكرد، عێراق مافی گرتنەبەری هەموو رێكارێكی بۆ رێگریكردن لەو پێشێلكارییە هەیە.

د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق لە بەغدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و باسیان لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانی نێودەوڵەتیی سلێمانی كرد و بە پێشێلكردنی سەروەریی عێراق ناویان برد، هەروەها جەختیانكردەوە عێراق مافی گرتنەبەری هەموو رێكارێكی شەرعی هەیە بۆ رێگریكردن لەو پێشێلكارییانە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق كرا و جەخت لە چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ پاڵپشتی لە بەهێزكردنی سەقامگیریی و ئاسایشی وڵات كرایەوە.

هەروەها جەختیان لە گرنگی پەلەكردن لە تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجە كردەوە و پاڵپشتی خۆشیان بۆ حكومەتی عێراق بۆ جێبەجێكردنی كارنامەكەی دەربڕی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا