پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هێرشێکی ئەلیکترۆنی کرایەسەر پێگەی هێڵی ئاسمانی تورکیا و سایتەکەی لە فرۆشتنی بلیت ڕاگرت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تیمی عێراقی بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر ئەو هێرشە ڕاگەیاندووە کە کراوەتە سەر پێگەی هێڵی ئاسمانی تورکیا و دەڵێت، ئەوە وەڵامێکە بۆ هێرشەکەی دوێنێی سلێمانی کە لەڕێی درۆنەوە ئەنجامدرا.
ئێوارەی دوێنێ هەینی، تەقینەوەیەک لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕوویدا و کاردانەوەی گەورەی ناوخۆیی و جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا.
لایخۆیەوە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە داوای لە تورکیا کرد، بەرامبەر بەو پێشێلکارییانەی دەیکاتەسەر خاکی کوردستان، داوای لێبوردن بکات.