شارەوانی سلێمانی: بەدواداچوونەکانمان بەردەوامی دەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، کاری ڕێکخستنەوەی شەقام و ناو بازاڕو شوێنە گشتییەکان، بەردەوامیی هەیە، لەئەنجامی ئەو سەرپێچی و زیادەڕۆییانەی، کە بەشێک لە كاسبكاران بەهۆیەوە جەنجاڵی و ئاستەنگیی هاتووچۆ، بۆ هاوڵاتیان دروستدەکەن.

ئەمڕۆ هەینی سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، بەردەوامە لە ڕێکخستنەوەو چاودێریکردنی ئەو شەقام و کۆڵان و بازاڕانەی کە سەرپێچیان تێدا ئەنجامدراوە.

جەختی لەوەش کردەوە، “بەدواداچوونەکانمان بەردەوامیی دەبێت. لەو چواچێوەیەدا تیمەکانی بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی-هۆبەی ناوبازار لەمیانەی بەدواداچونەکانیان بۆ رێگریکردن لەزیادەڕۆیی، هەستان بە ڕێگریكردن لە فرۆشتنی شیرینی سەر عەرەبانەکان، کە بەشێوەی نا تەندروست و ماوە بەسەرچوو دەیانفرۆشت بەهاووڵاتیان”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم هەڵمەتە بەهاوکاریی بەشی پۆلیسی شارەوانیی ئەنجامدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا