نرخی نەوت 85 دۆلاری تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 85 دۆلاری تێپەڕاند.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 85 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 80 دۆلار و 70 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت دوای بڕیاری کەمکردنەوەی خستنەڕووی نەوت دێت لەلایەن ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس بۆ 1.16 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا