پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، دوو کۆچبەری عێراقی لە کەمپی ماردیک لە فەڕەنسا بریندار بوون
بە پێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە، ڕۆژی شەممە 1ی نیسان کاتژمێر 8:00ی شەو لەکەمپی ماردیک لە باکوری فەرەنسا، دەنگی تەقە بیستراوە و دواتر دەرکەوتوە کە شەر لە نێوان کۆچبەرەکاندا ڕوویداوە بەو هۆیەوە دوو کۆچبەری عێراقی بریندار بوون.
ئەوەش هاتووە، یەکێک لەو کۆچبەرانەی کە بریندار بووە کوردە تەمەنی 25 ساڵە و بە چەقۆ بریندار کراوە و کۆچبەرەکەی دیکە عەرەبە و تەمەنی 30 ساڵە و بەفیشەک بریندار کراوە، دوای ئەوەی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شاری دانکیرک ژیانیان لە مەترسیدا نەماوە.
جێی ئاماژەیە، تا ئێستا هۆکاری ئەم پێکدادانەی نێوان کۆچبەرەکان دیار نیە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.