پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی نیسان، پەرلەمانی کوردستان، هەلی کاری بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە،” دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لیژنەی تایبەت بە کاراکردنەوەی کۆمسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان بریاریدا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران بکرێتەوە، لە ئەمڕۆوە ئەو کەسانەی دەیانەوێت خۆیان بپاڵێون دەتوانن تا 12/4/2023 سیڤییەکانیان بۆ پەرلەمانی کوردستان بنێرن”.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسانەی سیڤی پێشکەش دەکەن پێویستە بەپێی ماددەی 5 لەیاسای ژمارە4ی ساڵی 2014 ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدابێت:
-هاووڵاتیی كوردستان -عێراق بێ و به‌به‌رده‌وامی تێیدا نیشته‌جێ بێ.
– به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێت خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی بێت.
– ته‌مه‌نی له (30) سی ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
– خاوه‌ن ئه‌زموون بێت و توانا و ده‌ستپاك بێت و بێلایه‌نیی سه‌لمێنراوبێ.
– خاوه‌ن ڕه‌فتار و ڕابردوویه‌كی چاك بێت و به تاوانێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێت.
– به‌شداریی نه‌كردبێ له‌و تاوانانه‌ی كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه پیلانی بۆ داڕیژرابێت یان ئه‌نجام درابێ بۆ سه‌ركوتكردنی گه‌لی كوردستان و گشت گه‌لانی عێراق و هه‌روه‌ها به‌عسی نه‌بووبێت به گوێره‌ی یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2003.
– ئینیتمای بۆ هیچ پارتێكی سیاسی نه‌بێ له‌كاتی ئه‌ندامییه‌تیدا له ئه‌نجوومه‌ن.