پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا یەكەم و دووەم و سێیەمی زانكۆ حكومیەكانی هەرێمی كوردستان كە دانەمەزراون، لە تەواوی كرێی خوێندنی ساڵانە بەڕێژەی (100%) دەبەخشرێن ئەگەر هاتوو لە خوێندنی ماستەر لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) وەرگیران.
رۆژی سێشەمە ڕێكەوتی 4_4_2023 بەسەرپەرشتی د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، كۆبونەوەی ژمارە 1 ی ساڵی 2023ی ئەنجومەنی وەزارەت بە ئامادەبونی بریكاری وەزارەت و سەرجەم سەرۆك زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان و ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرانی گشتی بەڕێوەچوو.
لە كۆبونەوەكەدا، بڕیاردرا یەكەم و دووەم و سێیەمی زانكۆ حكومیەكانی هەرێمی كوردستان كە دانەمەزراون، لە تەواوی كرێی خوێندنی ساڵانە بەڕێژەی (100%) دەبەخشرێن ئەگەر هاتوو لە خوێندنی ماستەر لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) وەرگیران.
خاڵێكی دیكەی بڕیارەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، كەسوكاری پلە یەكی شەهیدان و ئەنفالكراونی هەرێمی كوردستان لە كاتی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر، دكتۆرا، دبلۆمی باڵا لە زانكۆ حكومیەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024)، كورسی خوێندنیان لە دەرەوەی پلان بۆ تەرخان دەكرێت بە مەرجی دەرچوون لە تاقیكردنەوەی توانستی زانستی، هەروەها لەكاتی دەرچون و وەرگیرانیان لە خوێندن، ناوبراوان مۆڵەتی خوێندنیان لە دەرەوەی پلانی پەسەندكراو پێ دەدرێت و ناچنە كێبڕكێی پلانی مۆڵەتی خوێندن لە سەرجەم دامودەزگاكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
خاڵێكی دیكە، نابینایان بە ڕێژەی (100%) لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت، لە كاتی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر، دكتۆرا، دبلۆمی باڵا لە زانكۆ حكومیەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2023_2024)، كورسی خوێندنیان لە دەرەوەی پلانی پەسەندكراو بۆ تەرخان دەكرێت بە مەرجی دەرچون لە تاقیكردنەوەی توانستی زانستی.