دوای 14 رۆژ تەرمی گەنجە خنكاوەكەی دەربەندیخان دۆزرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە كە كەوتبوە ناو دەریاچەی دەربەندیخان.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند: ئەو گەنجەی كە پێشتر لەگەڵ دو هاوڕێیدا كەوتبووە ناو دەریاچەی دەربەندیخان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمەكەی دۆزرایەوە.

21ی مانگی رابردوو، دوای تێكشانی بەلەمەكەیان، سێ گەنج كەوتنە ناو ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان و بووە هۆی خنكانی گەنجێكی شاری دەربەندیخان، ئەو گەنجە خێزاندارە و منداڵیشی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا