پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە لەدوای سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا و لەپاش کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕێککەوتنی تایبەت بە هەناردەی نەوت واژۆکرا.
لایخۆیەوە مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، سوود لەم رێککەوتنە وەردەگرین بۆ یاسای نەوت و گاز. بنەماکانی ئەم رێککەوتنە لە بودجە و یاسای نەوت و گاز رەنگ دەدەنەوە.
بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، لەمەودوا کۆمپانیای سۆمۆ هەڵدەستێت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کڕیارەکانی نەوتی هەرێم ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ مامەڵەدەکەن، لەبەرامبەر ئەمەشدا پۆستی جێگری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ دەدرێتە حکومەتی هەرێم.