هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بەندەری جەیهانەوە دەستپێبکاتەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان واژۆدەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بەندەری جەیهانەوە دەستپێدەکاتەوە و داوای فەرمی نێردراوە بۆ تورکیا.

لە ئێستاشدا شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لەڕێگایە بەرەو بەغدا، کە تێیدا چیتر لەڕێی کۆمپانیای سۆمۆوە نەوتی هەرێم هەناردەدەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا