قائیمقامی سلێمانی: دەمانەوێت بەرهەمی ناوخۆ لەڕووی نرخ و کوالێتییەوە کێبڕکێی بەرهەمی هاوردە بکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ قائیمقامی سلێمانی بە ئامادەبوونی لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکان لەگەڵ خاوەنی کاریگەکانی شیرەمەنی سنوری سلێمانی کۆبووەوە.

لەڕاگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە 3ی نیسان، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی بە ئامادەبوونی لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکان لەگەڵ خاوەنی کارگەکانی شیرەمەنی سنوری سلێمانی کۆبووەوە و گفتوگۆکرا لەبارەی بەرهەمی کارگەکان کە توانای دابینکردنی پێداویستی شاری سلێمانی و بەشێک لە پارێزگاکانی عێراقیان هەیە.

قائیمقامی سلێمانی سەرەڕای دەستخۆشی و پشتیوانی بۆیان، باسی لەوەکرد لەڕێگەی لیژنەکانەوە چاودێری کوالێتی و لایەنی تەندروستییان دەکرێت و بەئامانجی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و پشتیوانی لە بەرهەمی ناوخۆیی ڕێنمایی پێویستیان پێدەدرێت، بۆیە پێویستە هاوکاریان بین بۆئەوەی لەڕووی کوالێتییەوە کێبڕکێی بەرهەمە هاوردەکراوەکان بکەن و بەنرخێکی کەمتر بخرێنە بازاڕەوە.

ڕوونیکردەوە، لەهەمان کاتدا چاودێری و پشکنین بۆ بەرهەمە هاوردەکراوەکان دەکرێت و هەر بەرهەمێکی دەرەوەی سلێمانی لە پشکنین دەرنەچێت ڕێگەنادرێت بهێنرێتە شاری سلێمانییەوە.

سەبارەت بەو سەتڵانەی ماستیان تێدەکرێت، قائیمقامی سلێمانی جەختیکردەوە، کە رێگە نادرێت بەهیچ جۆرێک سەتڵی بۆرو دروستکراو لە مادەی بەکارهاتوو ماست و جۆرەکانی شیرەمەنیی تێبکرێت، لەهەر دووکان و بازاڕو کارگەیەکدا ئەو جۆرە سەتڵانە بۆ شیرەمەنی بەکاربهێنرێت دەست بەسەر بەرهەمەکەدا دەگیرێت و خاوەنەکەی ڕوبەرووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

هاوکات، هانی کارگەکانی شیرەمەنی دەدرێت گرنگی بەبەرزکردنەوەی کوالێتی بەرهەمەکانیان بدەن و داواش لە هاوڵاتیان دەکرێت لەو ماستانە دووربکەونەوە کە لە سەتڵی بۆر و ریسایکلدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا