بۆتێپەڕاندنی بودجە سودانی و چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، بۆ تاوتوێكردنی تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی لە پەرلەمان و گفتوگۆكردنی پێشنیازێك بۆ گەڕاندنەوەی پڕۆژە یاساكە بۆ حكومەت، كۆدەبێتەوە.

ئەمشەو یەكشەممە، 2ی نیسانی 2023، نوێنەرانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی كە لە زۆربەی لایەنە شیعەكان پێكدێت، بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەدان.

لە كۆبوونەوەكەدا بەرپرسانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتیی 2023 تاوتوێدەكەن، كە ئێستا لە پەرلەمانە، ئەوە جگە لە گفتوگۆكردن لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق كە بڕیارە لە 6 ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بكرێت.

پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 دەبێت و پارەكەی زیاتر لە 199 ترلیۆن دۆلارە و نرخی نەوت تیایدا بە 70 دۆلار خەمڵێندراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا