رووسیا سەرۆكایەتی ئەنجومەنی ئاسایش وەردەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رووسیا سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەردەگرێت و ئۆكرانیاش دەڵێت، سەرۆكایەتی رووسیا وەك لێدانی زللـەیەكە لە ناوچاوانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی یەك مانگ رووسیا سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەردەگرێت.

بریارە سێرگی لاڤرۆڤ، وتارێك لە ئەنجوومەنی ئاسایش پێشكەش بكات و دواتر ڤاسیلی نیبێنزیا باڵیۆزی رووسیا لە نەتەوەیەكگرتوەكان ببێتە سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تا سەرەتای مانگی ئایار.

دمیترۆ كۆلێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا داوا لە وڵاتانی ئەندام دەكات، رووبەرووی هەر هەنگاوێكی نایاسایی رووسیا لە ئەنجوومەنەكە ببنەوە و دەڵێت: وەرگرتنی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی ئاسایش لەلایەن وڵاتێكی لەیاسا دەرچوو، وەك لێدانی زللـەیەكە لە ناوچاوانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا