پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ كێشەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەدروست نەبووە و دوای كۆتایی هاتنی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات، راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار دەكرێت.
ئەو سەرچاوەیە روونیكردووەتەوە، دوای ئامادەكردنی خشتەی مووچە، لە هەفتەی داهاتوووەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار دەكرێت.
لە رۆژی 8-3-2023 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران كراوە و بەگوێری خشتەی دابەشكردنی مووچە ئەمڕۆ پرۆسەكە بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینیی پێشمەرگە كۆتایی دێت.