جووتیار عادل: ئیتر نابێت بۆ مووچە تەنیا پشت بە داهاتی نەوت ببەستین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەڵێت، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، زیان بە پیشەسازی نەوتی هەرێمی كوردستان و عێراق دەگەیەنێت، دەبێت هەردوولا موكوڕبن بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە، باس لەوەش دەكات، ئیتر نابێت بۆ مووچە تەنیا پشت بە داهاتی نەوت ببەستین.

جووتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیای پارتی راگەیاند، بڕیارەكەی دادگای پاریس زیان بە هەموو خەڵكی عێراق دەگەیەنێت، ئێستا و پێشتریش حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا بگات بە رێككەوتن، لە گفتوگۆكانی بەردەوامبووە، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لەماوەی چەند رۆژی رابردوو دوو جار سەردانی بەغدای كردووە، بەرەوپێشچوونێكی باش هەیە، حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بەو رێككەوتنانەی لەگەڵ بەغدا لەبارەی یاسای بودجەی گشتی عێراق، كە یاسای نەوت و غازیش تێیدا یەكلایی كراوەتەوە.

دەشڵێت، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، زیان بە پیشەسازی نەوتی هەرێمی كوردستان و عێراق دەگەیەنێت، دەبێت هەردوولا موكوڕبن بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بۆچوونمان وایە گرفتی هەناردەی نەوت لە كاتێكی نزیك چارەسەر ببێت، وەك بەدیلی نەوتیش، حكومەتی هەرێمی كوردستان پەرەی بە كەرتەكانی دیكەی وەك كشتوكاڵ، پیشەسازی، گەشتوگوزار، ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان داوە، ئیتر نابێت بۆ مووچە، تەنیا پشت بە داهاتی نەوت ببەستین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا