مالكی هێرش دەكاتە سەر پلاسخارت و داوا دەكات عێراق بەجێبهێڵێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وێڕای بەردەوامی گفتوگۆكان لەسەر رێككەوتنێكی 22 ملیار یۆرۆیی لە نێوان عێراق و كۆمپانیای تۆتال ئینێرجی فەرەنسی، نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت: گرێبەستەكە واژۆ ناكرێت. داواش دەكات پلاسخارت عێراق بەجێبهێڵێت.

نوری مالیكی، سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ئاماژەی بەوە كردووە، تەنیا لەو كاتەدا گرێبەستەكە واژۆی لەسەر دەكرێت، كە داواكارییەكانی عێراق جێبەجێبكرێن.

مالیكی بە رۆژنامەی لۆ فیگارۆی فەرەنسی راگەیاندووە: من دڵنیام لەم كاتەدا عێراق واژۆی ناكات، چونكە گرێبەستەكە بە دڵی ئەوان نییە. مالیكی هەروەها رایگەیاندووە: ئێمە هەوڵی گۆڕینی هەندێك شتمان دا، بەڵام كێشەكان چارەسەر نەبوون.

لە بەشێكی دیكەی چاوپێكەوتنەكەدا و بابەتێكی جیادا، مالیكی بە تووندی هێرش دەكاتە سەر جنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و بە دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆیی وڵاتەكەی تۆمەتبار دەكات.

مالیكی داوادەكات پلاسخارت شوێنەكەی بۆ كەسێكی دیكە جێبهێڵێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا