پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڤۆلۆدێمیر زێلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی ئاسۆشەیتد پرێس رایگەیاند: بانگێشتنامەیەكی ئاڕاستەی سەرۆكی چین كردوە وداوای لێكردووە سەردانی ئۆكرانیا بكات.
زێلینسكی باسی لەوەشكرد، لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی ئۆكرانیاوە هیچ پەیوەندییەكی لەگەڵ سەرۆك و لێپرسراوانی باڵای چین ئەنجام نەداوە، بەڵام ئەوان ئامادەن دیدارو گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆكی چین ئەنجام بدەن.
بانگهێشتەكەی سەرۆكی ئۆكرانیا بۆ سەرۆكی چین لە كاتێكدایە پەكین بە هاوپەیمانێكی سەرەكی روسیا دادەنرێت و لەڕابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە كە چین هاوكاری سەربازی بۆ روسیا دەنێرێت.