پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی: سەركەوتنی یانەی رانیە بۆ خولی نایابی كوردستان، بە یەك تیمی و ئەدای باش و پەرۆشی یاریزانەكانیان هاتۆتەدی.
قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال پەیامێكی بەبۆنەی سەركەوتنی یانەی رانیە بۆ خولی نایابی كوردستان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، سەركەوتنیان بە یەك تیمی و ئەدای باش و پەرۆشی یاریزانەكانیان هاتۆتەدی.
دەقی پەیامەكەی قوباد تاڵەبانی:
بەڕێزان؛ راهێنەر و یاریزانان و ئیدارەی یانەی وەرزشی ڕانیە
گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی یانەی وەرزشی ڕانیە دەكەم، بەبۆنەی سەركەوتنیان بۆ خولی نایابی كوردستان.
دوای چاوەڕوانییەكی زۆر بۆ گەیشتن بە خولی نایابی كوردستان، ئەمڕۆ یانەی ڕانیە، بە ئامادەبونی هاندەرەكانی، توانی بگاتە خولی نایابی كوردستان، پیرۆزبایی لە راهێنەر و یاریزانان و یەكە بەیەكەی وەرزشەوانان و هەموو هاندەران و جەماوەری
وەرزشدۆستی ئەم یانە خۆشەویستە دەكەین و ئەم سەركەوتنە بە یەك تیمی و ئەدای باش و پەرۆشی یاریزانەكانیان هاتۆتەدی تا لەو خولەدا سەركەوتوو بن و پێگەی یانەكەیان بەرزتر بكەنەوە كە ئەمەش دەستكەوتێكی گەورە و شانازییەكی گرنگە بۆ سنوری ئیدارە ڕاپەڕین.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال