لەبارەی ئاڵوگۆڕكردنی دراو هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی لە بارەی دەنگۆی چەند دەزگایەكی راگەیاندن لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار بەرامبەر 100 دۆلار روونكردنەوە دەدات و داواش لە هاووڵاتیان دەكات خۆیان بەدرووبگرن لەئاڵوگۆڕكردن بە دۆلار لەم دۆخەدا.

لەوبارەوە د.بڕیار ڕشید، ئەندامی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای بڵاوبونەوەی نوسراوێكی بانكی ناوەندی لە هەندێك لە كەناڵە میدیاییەكان و بەهەڵە تەفسیكردنی نوسراوەكـە و چەندین كەس پەیوەندیان پێوەكردین، بۆ بەدواداچوونی زیاتر كەمێك پێش ئێستا بەپەیوەندیەكی تەلەفۆنی گفتوگۆمان كرد لەگەڵ عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق.

وەك ئەو ئەندامەی پەرلەمان باسی دەكات، پارێزگاری بانكی ناوەندی جەختیكردەوە لەوەی وەك بانكی ناوەندی بەردەوامن لەفرۆشتنی دۆلار بەنرخی فەرمی بۆ هاوڵاتیان كە بەمەبەستی گەشتكردن و چارەسەر و خوێندن لەدەرەوەی وڵات( واتە پاكێجی سێیەمی ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی كە پێشتر بڵاو كراوەتەوە )، جگـە لەم سێ هۆكارە تاوەكو ئەم ساتە هیچ بڕیاریكی نوێیان نیە بۆ فرۆشتنی دۆلار بەنرخی فەرمی بۆ هاوڵاتیان بەدەر لەو هۆكارانـە.

د. بڕیار رەشید، وتیشی: داواكارم هاوڵاتیان خۆیان بەدرووبگرن لەئاڵوگۆڕكردن بە دۆلار لەم دۆخەدا، میدیا بەڕێزەكـان بەدیقەتربن لەم دۆسیە چونكـە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەبازاڕ و ژیانی ڕۆژانە وقوتی هاوڵاتیانەوەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا