پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، زیاتر لە 800 کیلۆگرام خورما لەناودەبات، کە بۆ خواردن شیاو نییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئادار، بەگومانی خراپبوونی لیژنەی عەلوەی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر 810 کیلۆگرام خورمادا دەگرێت و نموونەی خورماکە ڕەوانەی تاقیگەی عەلوەی سلێمانی دەکات بۆ پشکنین.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای پشکنین تاقیگەی عەلوە وەڵامی قائیمقامیەتی سلێمانی داوەتەوە، کە بەهۆی خراپ عەمبارکردنیەوە خورماکە خراپبووە و بۆ خواردن شیاو نییە.
ڕوونیکردەوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی خورماکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی ڕوبەڕووی ڕێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.