قائیمقامیەتی سلێمانی: سەدان کیلۆگرام میوە و خواردەمەنی لەناوبران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر سەدان کیلۆگرام خۆراک و کەرەستەی نەشیاودا گرتووە، کە بۆ خواردن شیاون نەبوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئادار، قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەدان کیلۆگرام میوە و خواردەمەنی کە لەماوەی تەنها دوو ڕۆژدا دەستیان بەسەردا گیراوە لەناوبران.

ئاماژەی بەوەکرد، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەستیانگرتووە بەسەر 292 کیلۆگرام شلیک، 150 کیلۆگرام هەنار، 70 کیلۆگرام زەنجەبیل و 250 کیلۆگرام مەوادی جۆراوجۆری دیکەش کە بۆ خواردن شیاون نەبوون.

جەختی کردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوون هەموویان لەناوبران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا