نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی خێرا بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا هۆشداری دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سندوقی منداڵان سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان(Unicef)، هۆشداری دەدات دەربارەی خێرا بڵاوبوونەوە و زیادبوونی پەتای کۆلێرا لە کیشوەری ئەفریقا.

ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەربارەی پەتای کۆلێرا لە کیشوەری ئەفریقا، هۆشداری دەدات لە بورزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە پەتای کۆلێرا لەو کیشوەرەدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، پەتاکە بەتایبەتی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵات و باشووری ئەفریقا بڵاوبووەتەوە و مەترسی بۆ سەر ژیانی منداڵان هەیە و بەهۆی دۆخی کەش و هەواوە زۆر خێراتر بڵاودەبێتەوە.

ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەری پەتاکەیان لەسەرە بەم شێوەیەیە، بۆروندی، ئەسیوپیا، کینیا، مالاوی، مۆزەمبیق، سۆماڵ، سوودانی باشوور و تانزانیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا