پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرەوپێشچوونێکی نوێ لەسەر ئاستی چەکداری جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا هاتەئاراوە کاتێک مۆسکۆ ڕایگەیاند، بەرەنگاری مووشەکێکی ئەمریکی بوونەتەوە لە جۆری “جی ئێڵ ئێس دی بی”.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای جیهانی، ئەم مووشەکە ئەمریکیە یەکەمجارە لەدوای دەستپێکردنی جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا بچێتەناو گۆڕەپانی جەنگەکە و ناسراوە بە “بۆمبی زیرەک” کە واشنتن ناردوویەتی بۆ ئۆکرانیا.
بەهۆی ئەم کەرەستە سەربازییانەی ڕۆژئاوا دەیدەنە ئۆکرانیا، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا و حکومەتی وڵاتەکە بەشێوەیەکی لەناکاو دەستیان کردووە بە نوێکردنەوەی سیستمەکانی بەرگری ئاسمانییان.
ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ڕوسیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ئۆکرانیا دەستپێکردووە و تا ئێستاش دیار نییە ئەم شەڕە تا کەی بەردەوام دەبێت.