کۆمپانیای DNOی نەرویجی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگرت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای چوار ڕۆژ لە وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان،  کۆمپانیای DNOی نەرویجی دەستی بە داخستنی بیرە نەوتەکانی لە هەرێمی کوردستان کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمپانیا نەرویجییەکە ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی ئەو چوار ڕۆژەدا بە بەردەوامی نەوتمان بەرهەمهێناوە، بەڵام توانای کۆگاکردنمان سنووردارە بۆیە کارەکانمان ڕاگرت.

بەگوێرەی ئاماری 2022ی کۆمپانیای DNO، قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی تاوکێ و پیشابوور 107 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.

لە ئێستادا دۆخی نەوت لە بارێکی هەستیاردایە و ڕاگیرانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش لەڕێی بەندەری جەیهانەوە، بووەتەهۆی زیاتر بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت لە جیهاندا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا