وەزارەتی نەوتی عێراق پێشنیازێک بۆ هەرێمی کوردستان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق پێشنیاز دەکات، هەرێمی کوردستان نەوتەکەی لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەبکات و پارەکەی بخرێتەسەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوودا، وەزارەتی نەوتی عێراق پێشنیازی ئەوەی بۆ شاندی حکومەتی هەرێم کردووە، لەڕێی کۆمپانیای سۆمۆوە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکەنەوە.

لە ئێستادا شاندی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک پەیوەست بە دۆسیەی هەناردەی نەوتی هەرێم و چەند دۆسیەیەکی دیکەی دارایی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان تاوتوێدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا