پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، گروپێکی سێ كه‌سى به‌كارهێنه‌ر و بازرگانى مادده‌ى هۆشبه‌رى ده‌ستگیركرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئاسایشی ڕاپەڕین، گروپەکە سێ كه‌سى بیانى بوون له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زى نێر و مێ، كه خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانن له به‌كارهێنه‌ر و بازرگانى مادده‌ى هۆشبه‌ر له سنورى ناحیه‌ى سه‌ركه‌پكان و قه‌زاى ڕانیه دەستگیرکراون.
ئەوەشی خستەڕوو، دواى پشكنینى شوێنى نیشته‌جێبوونی گومانلێكراوان، مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌جۆرى کریستاڵ و چه‌كێكى كڵاشینكۆفیان ده‌ست به‌سه‌رداگرت.
باسی لەوەش کرد، لەلایەکی دیکەوە گومان لێکراوێک کە لە ھەولێرەوە ھاتبوو، نزیکەی پێنج هەزار دەنک حەبی تڕامادۆڵ و بڕێک ماددەی ھۆشبەری تر لەجۆری ھێرۆین پێبووە کە لەناو تایەیەکی سپێردا شاردبوویەوە و خێزان و منا‌ڵیشی لەگەڵ بووە و ئەویش دەستگیرکراوە.