پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەمێک پێش ئێستا شاندی حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە گەیشتە بەغدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات و وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە شاندەکەدان.
بڕیارە شاندەکەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق زنجیرە کۆبوونەوە و دیدارێک ئەنجام بدەن و دیارترین دۆسیەش کە گفتوگۆی لەسەر دەکەن دۆسیەی ڕاگیرانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبێت.