کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسی سلێمانی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و لە دواینیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە دواینیوەڕۆوە دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی باران بە تایبەی لە ناوچەکانی بەشێک لە پارێزگای سلێمانی و گەرمیان وە لە هەندێ ناوچە شاخاویەکان، لە کاتەکانی ئێوارەدا بە گشتی ئاسمان بۆ نیمچەهەور و ساماڵ دەگۆرێت.

لەبارەی کەشی سبەی چوارشەممە ئاماژەی بەوەکرد، بەگشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە، بەڵام ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دهۆک نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت.

ئاشکراشی کرد، ئەگەری بارینی شەستەباران هەیە لە کاتەکانى ئێوارە و شەودا لە سەر بەشێک لە ناوچەکانى بە تایبەت ئاکرێ و شیلادزێ و ئامێدی و بارزان و دێرەلوک لە کاتى  باران بارین هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا