پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی عێراق ڕایگەیاند، کێشەی پاسپۆرت لە بەغدا و تەواوی پارێزگاکانی دیکەی عێراق چارەسەر کراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ڕیاز کەعبی، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی بەغدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی دەرهێنانی پاسپۆرت بکەن بۆ وەرگرتنی پاسپۆرتەکانیان.
وتیشی، کێشەی پاسپۆرت لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق چارەسەرکراوە و لە ئێستادا هاوڵاتیان دەتوانن مامەڵەکانیان ڕایی بکەن.
پێشتریش وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، 500 هەزار دەفتەری پاسپۆرت گەیشتووە و بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکاندا دابەشکراوە بۆ چارەسەرکردنی دواکەوتنی پێدانی پاسپۆرت لە تەواوی عێراق.