كاتی كۆكردنەوەی واژوو بۆ بوونە كاندیدی سەرۆكایەتی توركیا كۆتایی هات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كاتی كۆكردنەوەی واژوو بۆ بوونە كاندید بۆ پۆستی سەرۆككۆماری توركیا كۆتاییهات و تەنها دوو كەس توانیان 100 هەزار واژوو كۆبكەنەوە، بەوەش چوار كەس ركابەریی بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆككۆماری توركیا دەكەن.

بەپێی دەستوری توركیا كەسێك بۆ ئەوەی مافی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار بەدەستبهێنێت، یان دەبێت پارتەكەی لە هەڵبژاردنی پێشتر 5٪ی دەنگەكانی بەدەستهێنابێت یان 100 هەزار واژوو كۆبكاتەوە.

لە ئێستادا كە كاتی كۆكردنەوەی واژوو تەواوبووە، تەنها موحەرەم ئینجە سەرۆكی پارتی مەملەكەت و سینان ئۆغان كاندیدی هاوپەیمانی ئاتا توانیویانە 100 هەزار واژوو كۆبكەنەوە.

بەم جۆرەش بۆ هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی 14 ی ئایاری توركیا، هەریەك لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، كاندیدی هاوپەیمانی جمهور و كەمال كڵچدارئۆغڵو كاندیدی هاوپەیمانی میللەت و موحەرەم ئینجە و سینان ئۆغان دەتوانن ركابەری بۆ بردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا