پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، کارگەیەکی شیرینیان داخست، بەهۆی ئەوەی هیچ مەرجێکی تەندروستی تێدانەبووە و بەبێ مۆڵەت کاری کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئادار، بەڕێوەبەرایەتی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەچوارچێوەی هەڵمەتی بەردەوامی لیژنە هاوبەشەکان بۆ بازاڕ و چێشتخانە و کارگەکانی شیرینی، بەهۆی نەبوونی هیچ مەرجێکی تەندروستی و کارکردن بەبێ مۆڵەت کارگەی شیرینی پەسەند لە گەڕەکی شەهیدانی ئازادی بەرامبەر مزگەوتی حاجی کەریم بێکراس داخرا.
هیوا ساڵح، نوێنەری تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکان ئاماژەی بەوەکرد، لەو کارگەی شیرینییەدا بەڕادەیەک سەرپێچی ڕێنماییەکان کراوە، کە شوێنی خۆگۆڕین و ئامادەکردنی خواردنەکان جیانەکراوەتەوە و سینی ئامێرەکانی بەکارهێنان بەتەواوی پیس بوون، هەر بۆیە ڕاستەوخۆ بەبڕیای قائیمقامی سلێمانی داخرا.
قائیمقامیەتی سلێمانی جەختی لەوەشکردەوە، خاوەنەکەی بەرامبەر ڕێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.