پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایگەیاند، لە 8ی ئادارەوە تا ئەمڕۆ، ئاستی ئاوی دەربەندیخان شەش مەتر و 20 سانتیمەتر زیادیکردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەکرد، بەنداوەکە ملیارێک و 306 مەتر سێجا ئاوی تێدایە.
وتیشی، 41 سانتیمەتر ئاستی ئاوی دەربەندیخان زیاترە لە هەمان رێککەوتی ساڵی رابردوو.
پێشتر کەشناسی سلێمانی ئاشکرایکرد، شەپۆلی باران بارین ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوام دەبێت، چاودێرانیش دەڵێن، پێشبینی دەکرێت ئاستی ئاو لە بەنداوەکانی کوردستان بەڕێژەی جیاجیا زیادبکات.