کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئادار، ئاسمان بەدرێژی کاتەکان هەوری باراناوی دەبێت لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ دابارین بۆشێوەی تاوەباران و برۆسکە دەگۆڕێت، پاشان بۆ ئێوارە کاریگەیەکی لەزۆربەی شوێنەکان کەم دەبێتەوە بۆشێوەی نمەبارانی پچڕپچڕ لە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم.

سبەی سێ شەممە 28ی ئادار، ئاسمان هەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، لەکاتەکانی نیوەڕۆ تا ئێوارە ئەگەری دابارینی نمە بارانی کەم هەیە لە ناوچەشاخاوییەکان بەرێژەی زیاتر لەناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم، لەکاتەکانی شەودا کەش لەزۆربەی ناوچەکان جێگیر دەبێتەوە .

بەپێی کەشی پێشبینکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 21 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی و سۆران دەبێت کە 14 پلەی سیلیزیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا